AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٦ ٠٩:٠٢

کەنعانی رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوەند لە دەیرەزووری

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوەند لە دەیرەزووری

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی تیرۆریستی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە سڤیلەکان لە شاری دەیرەزووری ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بەردەوامی ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی ئەمریکا و داگیر کردنی بەشگەلێک لە خاکی سووریا و هێرش بۆ سەر شوێنە جیاوازەکان لە ئەو وڵاتە، پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە.

کەنعانی بە ئاماژە بە هەوڵە ناسەقامگیر کەرەکانی ئیسرائیل و بێدەنگی ڕاگرتن یان هاوڕێیی کردنی ئەمریکا لەگەڵ ئەو ڕژێمە زیادی کرد: پاگەندەی ئەمریکا لەسەر بوونیان لە سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش کە خۆی لە پێکهێنانیدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، بەس بیانوویەک بۆ درێژەی داگیرکاری و دزینی سامانە نەتەوەییەکانی سووریا لەوانە سەرچاوەکانی وزە و خەلەی ئەو وڵاتەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران جەختی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام تۆمەتی بێ بنەما و نەسەلمێندراو دەهێننە ئاراوە و لەسەری باس دەکەن، بەڵام کۆشکی سپی بزانێت کە ئەو شێوەیە چی دیکە باوی نەماوە.

News ID 45476

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha